بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بەیانی ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢١.٧.٦ کەسایەتی دیار و چالاکی کوردانی سۆڤیەتی پێشوو مام یوری نەبیێڤ جێگری فدراسیۆنی نێونەتەوەی کوردانی سۆڤیەت و سەرۆکی رێکخراوی ھاوکاری و تەبای لەگەڵ کورد و سەرنوسەری سایتی ریاتازە بە نەخۆشی کۆچی دوایکرد.
مام یوری نەبیێڤ خزمەتێکی زۆری گەلی کورد و کوردستانی کرد لە قۆناخە جیاوازەکانی ژیانی لاویەتی تا تەمەنی ٦٨ ساڵی خۆی.
لەخوای گەورە داواکارین خوا لێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبوری بە کەسوکارو بنەماڵەکەیان بدات.
یادگاری و خزمەتە بە نرخەکانی خوالێخۆشبوو ھەر بە زیندووی لە دڵ و گیانماندا دەمێننەوە.
نوێنەرایەتی حوکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە رووسیا