ڕێکەوتی ۳ ی شوبات کە ساڵڕۆژی لە دەستدانی پرۆفیسۆر زارا ئەلێڤنەیە، ڕۆژێکی ناخۆش و خەسارەتێکی گەورەییە بۆ ڕۆژهەڵاتناسان و، کوردناسانی هەموو دنیا، و گەلی کورد بە گشتی.
خوا لێخۆش بوو زیاتر لە ۱۲٠ کاری زانستی و ۸ پەرتوکی بۆ خزمەتی زانست و گەلەکەی نوسیووە. یەکەم کەس بوو لێکۆڵینەوەی زانستی دەربارەی دیالێکتی گۆرانی زمانی کوردی ئەنجام دا.
خوا لێخۆشبوو، خۆشەویستێکی بێ وێنەی هەبوو بۆ گەلی کورد. هەموو ژیانی خۆی کردە قوربانی میللەتەکەی خۆی. لە ڕاستیدا ئەمڕۆ بۆ هەموو لایەکمان ڕۆژێکی قورس و پڕ غەمبارییە.
تاکە شتێک کەمێک لە ئیش و ئازارەکانمان کەم بکاتەوە ئەوەیە، کە پرۆفیسۆر زارا ئەلێڤنە لە کۆتای ڕۆژەکانی ژیانیدا، ئەو هەستەی لا دروست بوو، کە چەند پێویست و گرینگە لای گەلەکەی، و تەواو شادومان و دڵخۆش بوو. کۆتا دیدارمان چەند ڕۆژێک پێش وەفاتی خوا لێخۆش بێت بوو، کاتێک ئەندامیەتی فەخری ئەکادیمیای کوردیمان پێبەخشی، زارا ئەلیڤنە پڕ شادومان و دڵخۆش بوو بەم خەڵاتە. ئەو دیدارە زۆر گەرم و گوڕ بەڕێوەچوو، لە ماڵی جەنابیان، چاو و شیرینی دەستی جەنابیانمان خوارد، نەمانزانی چۆن کات ئاوا خێرا تەوا بوو، زارا ئەلێڤنە پلانی دارشتبوو توێژینەوەی نوێ بنوسێ.
ئەوەی ئەمڕۆ بگوترێت، جێگای ئەو بۆشایی و خەسارەتە گەورەییە ناگرێتەوە.
بۆ هەمیشە پرۆفیسۆر زارا ئەلێڤنە و ئەوەی بۆ گەلەکەمانی کردووە، لە بیر و هۆشماندا دەمێنێتەوە.
یاد و یادگاری گەشاوە بێت
د. دانەر ئەبوبەکر نوێنەرایەتی کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا