یەکەمی ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، دکتۆر دانەر ئەبوبەبکر نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی زانکۆی پاتریس لومومبا (هاوڕێیەتی نێوانی گەلان)ی لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیای فیدراڵ کردوو و بۆ نانی جەژنی وەک کولتوورێکی کوردەواری کۆن قوتابیانی کوردستانی کۆکردەوە. ئامانج لەم مەراسیمە، جەژنە پیرۆزە و کەم کردنەوەی کەمێک لە هەستی غەریبی و دوور لە وڵات و خاو خێزانەکانیان بوو لە کاتی جەژندا و هەروەها جەژنە پیرۆزە لە یەکتر و زیاتر بە یەکتر ناساندنی قوتابییە کوردستانییەکان و لێکۆڵینەوە لە کێشە و گرفتەکانیان بوو.
ئەم دیدار و مەراسیمە بووە جێگای خۆشحاڵی تەواوی ئامادەبووان و سوپاسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە ڕووسیا کرد بۆ ئەم میواندارییە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە.